بەغدا بەشێك لە پارەی مووچەی مانگی (11)ـی ڕەوانەكرد کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ئەمڕۆ سێشەممە (17-12-2024) وەزارەتی دارایی ئابووریی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی (631) ملیار دیناری بۆ مووچەی دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

لە ڕاگەیێندراوەكەی وەزارەتی دارایی دا هاتووە، "بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە، "ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (17-12-2024) لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕی تەنها ( 631) ملیارو سێ سەدو سی و پێنج ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەنی عێراق. "

دوێنێ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوكردەوە، بە گوێرەی خشتەكە، "ڕۆژی سێ شەممە (17-12-2024) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین