وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی (10)ـی بڵاوكردەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ئەمڕۆ دووشەممە (16-12-2024) وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، "ڕۆژی سێ شەممە (17-12-2024) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت."

هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، خشتەی دابەشكردنی ڕۆژی دووشەممە (23-12-2024) کۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی سێ تێبینی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا هاتووە: 

1ـ  ئەو بڕە پارەیەی کە لەتەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە ( مناقله‌ ) ی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان. 

 2ـ تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (مانگی11) کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.

3ـ هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین