عێراق به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین بۆ چوار ملیۆن لیتر به‌رز ده‌كاته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین له‌ عێراق بۆ چوار ملیۆن لیتر له‌ رۆژێكدا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ پلانیان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵى 2023 به‌ ته‌واوى ده‌ستبه‌ردارى هاورده‌كردنى به‌نزین بن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یران ئیحسان عه‌بدلجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالێتى به‌نزین رایگه‌یاند، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین بۆ چوار ملیۆن لیتر له‌ رۆژێكدا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ روونى كردووه‌ته‌وه‌، ئێستا به‌ ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ بڕى یه‌ك ملیۆن لیتر له‌ رۆژێكدا زیاد ده‌بێت، به‌مه‌یش ئاستى به‌رهه‌مێنانى ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ ده‌گاته‌  چوار ملیۆن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات له‌ كۆتایى ئه‌مساڵ ده‌یانه‌وێ به‌نزینى هاورده‌كراو به‌ رێژه‌ى 50% كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و تا له‌ ساڵى 2023 عێراق به‌ ته‌واوى ده‌ستبه‌ردارى هاورده‌كردنى به‌نزین بێت.

به‌گوێره‌ى ئامارێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركی كه‌ له‌ ساڵى 2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، عێراق رۆژانه‌ 10 ملیۆن لیتر به‌نزین عێراق ده‌كات.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین