لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مان و وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان تاوتوێى نرخى به‌نزین ده‌كه‌ن کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتیەکانی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینیان لە هەرێمی کوردستان كردووه‌، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ نه‌دراوه‌.

گولیزار ره‌شید سندى  جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانى په‌رله‌مان له‌ لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزینى كرد له‌ هه‌رێمى كوردستان و گوتى، "دوێنێ سێشه‌ممه‌ چوارى ئایار لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان تاوتوێی ئەم بابەتەمان کردووە"

پێشتر گوڵیزار رەشید پەرلەمانتار پێشنیاری ئەوەی کردبوو، پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بخرێن بۆ ئه‌وه‌ى پێدوایستى به‌نزین له‌ ناوخۆ دابین بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ى نه‌كراوه‌.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دەست "نوچەنێت" کەوتووە لە دوو رۆژی رابردوو نرخی بەنزین بە رێژەی لە ٪٣٠ بەرز بووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پەرلەمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەت دەیویست چارەسەری کێشەکە بکەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین