دواى 30 ساڵ سزایه‌ك له‌سه‌ر عێراق هه‌ڵده‌گیرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ ناسر شبلى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، سزاى هه‌ڵنه‌كردنى ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ ده‌ریاییه‌كانى عێراق هه‌ڵگیراوه‌ كه‌ پێشتر له‌سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن به‌سه‌ر عێراق سه‌پێنرابوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌شى حوزه‌یران ناسر شبلى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ له‌ باشوورى عێراق به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، سزاى هه‌ڵهنه‌كردنى ئاڵا له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ ده‌ریاییه‌كانى عێراق هه‌ڵگیراوه‌.

به‌گوته‌ى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ ئه‌مه‌یش له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌كى درێژى نێوان عێراق و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ئاسایش و به‌نده‌ره‌كان بووه‌. وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق كه‌ ئاڵاى له‌سه‌ر هه‌ردوو كه‌شتى قرنه‌ و ئه‌سمه‌عى هه‌ڵكردووه‌، روونى كرده‌وه‌ ئه‌و سزایه‌ له‌ سه‌ره‌تاى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن به‌سه‌ر عێراق سه‌پێنراوه‌.

به‌هۆى پێشێلكارییه‌كانى رژێمى سه‌دام حوسێن، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تى كۆمه‌ڵێك سزا و ئابڵۆقه‌ى به‌سه‌ر عێراق سه‌پاندبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین