ئه‌مریكا سزا به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ى حزبوڵا و پاسداران ده‌سه‌پێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى سزاى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ى دارایى له‌ كوێت و لبنان سه‌پاندووه‌، چونكه‌ پاڵپشتى چالاكییه‌كانى حزبوڵاى لبنانى و سوپاى پاسدارانى ئێران ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئه‌یلوول وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك سزا به‌سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى دارایى و ئابوورى سه‌پێندراون كه‌ له‌ كوێت و لبنان كار ده‌كه‌ن.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و تۆڕانه‌ ده‌یان ملیۆن دۆلاریان له‌ رێگاى سیسته‌مه‌ داراییه‌كانى ناوچه‌كه‌ سپى كردووه‌ته‌وه‌، مامه‌ڵه‌ى دراو و بازرگانى زێر و پێداویستى ئه‌لیكترۆنیان كردووه‌، له‌ به‌رژوه‌ندى حزبوڵا و فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێ، رێكارییه‌كان به‌گوێره‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌بێت و به‌ بڕیارى ژماره‌ 13244ى هه‌مواركراو. داوایش له‌ وڵاتان كراوه‌ هه‌مان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ رێكخراوانه‌ بكه‌ن.

ئه‌مریكا چه‌ند مانگ جارێك كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى و دامه‌زراوه‌ ده‌خاته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ داراییه‌كانیان ده‌وه‌ستێنێ، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین