ئەمەریکا: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەى پەکەکە  دەکەین

نوچەنێت:

کونسوڵخانەى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لە هەولێر، لەسەر شەهیدبوون پێنج پێشمەرگە لە ئەنجامى هێرشى پەکەکە، ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە  دەکەین کە ئەمڕۆ دژی هاوبەشانی ئازامان لە ڕیزی  پێشمەرگە ئەنجامیاندا."

ئەمڕۆ یەکشەممە شەشى حوزەیرانى (2021)، کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، لەتۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و هاوخەمى خۆیان بۆ خێزانى شەهیدان دەردەبڕن و دەشڵێت، "هاوبەشی خەمی خێزانەکانی ئەوانەین گیانیان سپاردوە و برینداربوون. هاوشانی هاوڕێیانمان لە هەرێمی_کوردستانی عێراق ڕادەوەستین."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەى کونسوڵخانەى ئەمەریکا هاتووە، "پابەندبوونی خۆمان دوپات دەکەینەوە بۆ پێکەوە کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاساییش لە ناوچەکەدا."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر:

بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی مەرگهێنی پەکەکە  دەکەین کە ئەمڕۆ دژی هاوبەشانی ئازامان لە ڕیزی  پێشمەرگە ئەنجامیاندا. هاوبەشی خەمی خێزانەکانی ئەوانەین گیانیان سپاردوە و برینداربوون. هاوشانی هاوڕێیانمان لە هەرێمی_کوردستانی_عێراق ڕادەوەستین و پابەندبوونی خۆمان دوپات دەکەینەوە بۆ پێکەوە کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاساییش لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین