سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات کوردستانی

نوچە نێت

رۆژی پێنجشەممە (19/كانوونی یەكەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان بریم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا "گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی لایەنەکان کرا و سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ڕاشیگەیاند کە بەردەوامن لە کۆبوونەوە و دیالۆگی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان بۆ خێراکردنی ئەم پڕۆسەیە و پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن."

هەروەها باروودۆخی سوریا و گۆڕانکاری و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و دروست بوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکە بە گشتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، پەیوەست بەم پرسە سەرۆک بارزانی "هیوای دەستەبەربوونی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی سوریا خواست و هەروەها بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن پرسە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا بارودۆخی کورد لە سوریا لەبەر چاو بگیرێت لەسەر بنەمای خواستی خۆیان بۆ مافەکانیان لە داهاتووی سوریا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین