پارتی و یەكێتی: لەپێناو كوردستان پێویستە هاوهەڵوێست بین لەم قۆناخە هەستیارەدا
نوچە نێت
شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی دوای کۆبوونەوەیان لە پیرمام لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا جەخت، "لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان" دەكەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (17/کانوونی یەکەمی/2024) شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە، لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن،"لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و ئەو گۆڕانکارییانەی هاتوونەتە ئاراوە و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان باسیان لێکراوە و هەردوولا کۆک بوون لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا".
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکە، "هەردوولا هاوڕابوون بە زووترین کات لەسەر ئامادەکاریکردنی بەرنامەیەکی "هاوبەش بۆ دروستکردنی بنەمایەک بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان".
هەروەها دەشڵێت، پارتی و یەکێتی بڕیاریان داوە، "لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو".

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment