سهرۆكی حکومەت پێشوازیی له نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتیى نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق کرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/كانوونی یەكەم/2024) مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە د. محەمەد ئەلحەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتیى نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (UNAMI) کرد. لە کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا تاووتوێ کرا.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە".
هاوكات
لەبارەی دۆخی سووریاش، جەخت "لە گرنگی و پێویستیی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد کرایەوە. لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دووپات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment