سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ سێشەممە (2024/12/17) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  جەنەراڵ کێڤن لێیهی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندی یاوەری کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێم سەرۆکی حکومەت لە كۆبوونەوەكەدا، "گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولاکرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و تیرۆر ."

هەروەها ڕاگەیێندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، هەردوولا "بیرو ڕایان لەبارەی گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆ کرد و هەردوولا هاوڕابووین لەسەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەم وڵاتە . "

لە ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێشکەوتنەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین