سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ باڵیۆزى نوێى چیك كرد کوردستانی

نوچە نێت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (17/كانوونی یەكەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ یان شنایداوف، باڵیۆزى نوێى چیك له‌ عێراق كۆبووەوە، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى نوێى چیك، "خۆشحاڵیى خۆى به‌ سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان بده‌ن."

هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو كه‌ كونسوڵی گشتیى چیك له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین