دیپلۆماتکارێکی ڕووسیا: لە ڕۆژهەڵاتی چەندین دەوڵەت مەترسی ڕووخانیان لەسەرە عێراق ناوچەکە و جیهان
دیپلۆماتکارێکی ڕووسیا ڕایگەیاند، سووریا و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی هەڕەشەی لەدەستدانی دەوڵەت دەبنەوە، لەوانە "سووریا وەک دەوڵەت ئێستا لە لێواری لەناوچووندایە."

ڕۆژی پێنجشەممە (19/ کانوونی یەکەمی/2024)ماڵپەڕی (تاس) بڵاویکردەوە، ئۆلێگ ئۆزێرۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە مۆڵدۆڤا و هاوسەرۆکی پلاتفۆرمی گفتوگۆی یانەی حەکیمۆڤ ڕایگەیاند، "سووریا و ژمارەیەک لە وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی هەڕەشەی لەدەستدانی دەوڵەت دەبنەوە، باشووری لوبنان ناسەقامگیریی زۆری هەیە".

دیپلۆماتکارە ڕووسییەکە دەشڵێت، "وەک دەوڵەت سووریا ئێستا لە لێواری لەناوچووندایە. هیچ دڵنییایەک نییە سەبارەت بە داهاتووی ئەم وڵاتە، ڕووداوەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک سەرەتای سەدەی بیستەمە کاتێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بوو بۆ ناوچەکانی ژێر کاریگەری بەریتانیا و فەڕەنسا".

"ئەمە سەرەتای پرۆسەیەکی گەورەیە، ئێمە بینیمان ئیسرائیل ئامانجییەتی سنوورەکانی فراوان بکات، دەستی بەسەر ناوچە نوێکانی نزیک بەرزاییەکانی جۆلاندا گرتووە بۆیە مەترسی ئەوە هەیە کە نەک تەنها سووریا دەوڵەتی خۆی لەدەست بدات. بەڵکو وڵاتانی تری ناوچەکەش ڕووبدات کە ئێستا لە دۆخێکی ئاڵۆزدان، لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە کە کام دەوڵەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە دەتوانێت بمێنێتەوە، دەوڵەت سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی بپارێزێت."

لە کۆتایی ئەم مانگەدا گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا دەستپێکرد، لە (8)ی کانوونی یەکەمدا چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی وڵاتەکەوە، بەشار ئەسەد وڵاتی جێهێشت. لە (10)ی هەمان مانگدا، محەمەد بەشیر سەرۆکایەتیی حکومەتی لە پارێزگای ئیدلب کرد، وەک سەرۆک وەزیرانی کاتی خۆی ڕاگەیاند کە ماوەکەی تاوەکو (1)ی ئازاری (2025) بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین