کارگەیەکی پۆڵا لە ئێران  گڕ دەگرێت ئێران

نوچه‌نێت

بە پێێ ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران کارگەی "پۆڵای زەرەند" گڕی گرتووە و گڕگرتنەکە هاوکات بووە لەگەڵ دەنگی تەقینەوەیەک.

ئەمڕۆ یەکشەممە شەشی حوزەیرانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ڕادیۆ فەردا" بڵاوی کردەوە، چەند کاتژمێر دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، عەلی سادق زادە، قایمقامی زەرەند  وێرای ئاماژە کردن بەوەی کە بە هۆی ئەو گڕگرتنە هیچ کەس گیانی لە دەست نەداوە، ڕایگەیاند کە ئاگرەکە کوژاوەتەوە. 

بە گوتەی عەلی سادق زادە، سەرڕێژی کتوپڕی ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تواوە لە کوورەی پۆڵاسازیدا بووە هۆی گڕگرتن و بەرزبوونەوەی دووکەڵ و زیانگەیاندن بە تەلەکانی کارەبای دەوروبەر. 

عەلی سادق زادە هەروەها ڕایگەیاند: بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاوشێوە، کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەن. 

کارگەی "پۆڵا زەرەندی ئێرانیان" لە زەوییەک بە ڕووبەری ٣٧٦ هەکتار لە حەوت کیلۆمەتری جادەی زەرەند- کرمان هەڵکەوتووە. 

دوای گڕگرتنی کەشتی خارک کە بووە هۆی نوقمبوونی ئەو کەشتییە و گڕگرتنی پاڵاوگەی تۆندگویان لە تاران، ئەوە سێیەمین ئاگرکەوتنەوە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بە هەژمار دێت. 

لە هاوینی ڕابردووەوە چەندین نموونە ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگاکان و هەروەها چەند ڕووداو لە چەند ناوەندێکی ئەتۆمی و مووشەکی و بنکەکان و لەوانە کارخانەی کیمیا لە دەوروبەر شاری قوم ڕووی داوە. 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین