سەرۆکایەتیى هەرێم: هۆشدارى ده‌ده‌ين كه‌ پەکەکە چيتر نه‌بێته‌ هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لەسەر هێرشەکەى پەکەکە بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌‌ ده‌كه‌ين كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له‌ ناوچه‌‌ى مه‌تينا له‌ سنوورى ئامێدى كرديانه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون."

ەمڕۆ دواى نێوەڕۆى (5)ى حوزەیرانى (2021)، بەپێى هەواڵێکى ماڵپەڕى سەرۆکایەتیى هەرێم، لە ڕاگەیێندراوێکدا بە توندى سەرکۆنەى هێرشەکەى پەکەکە دەکات و دەشڵێت، " پێویستە سنوورێک بۆ‌ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه‌ بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه‌ به‌رامبه‌ر به‌‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان:

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌‌ ده‌كه‌ين كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له‌ ناوچه‌‌ى مه‌تينا له‌ سنوورى ئامێدى كرديانه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين.

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ کە پێویستە سنوورێک بۆ‌ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه‌ بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه‌ به‌رامبه‌ر به‌‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته‌ هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان و ڕێگرى له ئاوه‌‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردووه‌.

ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته‌ هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ ڕێزێك له‌ ئيداره‌ و ياساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگيريى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه ‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌وه‌.

دووباره‌ داوا ده‌كه‌ين و هۆشدارى ده‌ده‌ين كه‌ PKK چيتر نه‌بێته‌ هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له‌ سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه‌ و ڕێز له‌ قه‌واره‌ و ئيداره‌ و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته‌ پێگه‌يه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگيرى، حكوومه‌تى فيدراڵى عيراقيش ده‌بێ له‌مباره‌يه‌وه‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى خۆى جێبه‌جێ بكات.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

2021/6/5

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین