سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى نوێى تورکیا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ ئالیرزا گونەى باڵیۆزى تازەى تورکیا لە عێراق کۆبوویەوە و "پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و تورکیا"، تاوتوێكرد.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (28)ى تەممووزى (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، لە دیدارەکەدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى تازەى توکریاى لە عێراق کرد و هەروەها "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى دووپات كرده‌وه‌."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانى و ئالیرزا گونەى لە بەشێکى ترى دیدارەکەیان گفتوگۆیان لەبارەى "دۆخى عيراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، دۆخى بڵاوبوونه‌ى په‌تاى كۆڤيدـ19 له‌ عيراق و توركيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، مه‌ترسييه‌كانى داعش"، کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین