سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە درێژەى دیدار و کۆبوونەوەکانى له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا لەگەڵ ئومێد نووريپوور، هاوسه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانيا و ئه‌ندامى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، "وێڕاى پيرۆزبايى بۆ سه‌ركه‌وتنى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانى له‌ دوا هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانى دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان درێژ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هاوكارييه‌ مرۆيى و سه‌ربازييانه‌ى ئه‌ڵمانيا پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌."

سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عيراق، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مانى عيراقيان تاوتوێ كرد."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین