سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بەشێکى ترى پێداویستییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دابین دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، بەشێکى ترى پێداویستییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دابین دەکات و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بۆ "تۆكمه‌كردنى سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە كاریگه‌ریى به‌رچاوی ‌له‌ پاراستنى گیانى پێشمه‌رگه‌ و تواناى به‌رگرییان، هه‌بووه‌."

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئەیلوول/2022) به‌شێكى دیكه‌ى پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە دابین کرا.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا كه ‌له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێكى دیكه‌ی‌ پێداویستییه‌كانی سەنگەری پێشمەرگە كە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە دابینكراوە،‌ ڕاده‌ستى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه ‌كرا."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "لە ڕێوڕەسمەكەدا هه‌ریه‌ك له‌ لیوا ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌جى ساڵح به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى سه‌ربازیی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو لیواى ڕوكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر و نه‌جمه‌دین عومه‌ر نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌ به‌شداربوون. هەردوولا دووپاتیان كردەوە كە ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنى پێداویستی و تۆكمه‌كردنى سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە كاریگه‌ریى به‌رچاوی ‌له‌ پاراستنى گیانى پێشمه‌رگه‌ و تواناى به‌رگرییان، هه‌بووه‌."

دواى ئەوەى چەند جارێک هێرشکرایە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە، "لە كۆتایىی ساڵی 2021‌ به‌ فەرمان و پشتیوانیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌‌ ده‌ستپێكرا،. پێداویستییه‌كان جگه‌ له‌ كه‌رسته‌ى به‌رگرى، پرۆسه‌ى سه‌نگه‌رسازى و بیناكردنى جێى حه‌وانه‌وه‌ و خۆپارێزى ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بێ جیاوازى و به‌ پێى پێویست ده‌خرێنه‌ خزمه‌ت سه‌رجه‌م میحوه‌ر و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین