كێشهیهكى تر بهرۆكى ئێرانییهكان دهگرێت
نوچهنێت
قەیرانی کەم ئاوی٢١٠ شاری ئێرانى گرتووهتهوه
ڕۆژی چوارشەممە دووی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە، ڕێژەی ئەو ئاوەی ئەمساڵ چووەتە ناو بەنداوەکانی ئێران لە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو ئێجگار کەمی کردووە. ڕێژەی کەمکردنەکە بە ڕادەیەک بووە کە ڕەنگە بۆ دانیشتوانی نزیکەی ٢١٠ شاری ئەو وڵاتە کێشە و گرفتی جدی درووست بکات.
ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا" بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک دەربارەی دۆخی بەنداوە گەورەکانی ئێران نووسیویەتی، "دۆخی بەنداوە گەورەکان تا ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١، دەرخەری ئەوەیە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ٢٥ ملیار و ٢٩٠ مەتری سێ جا ئاو چووەتە ناو بەنداوەکان و ئەوە نیشاندەری کەمبوونەوەی ئەو ڕێژە ئاوەیە لە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتری".
کەمبوونەوەی ڕێژەی ئەو ئاوە کە دەڕژێتە بەنداوەکان بووتە هۆی نیگەرانی دانیشتوانی دەوروبەری بەنداوەکان. بەنداوەکانی ئێران دەتوانن زیاتر لە ٥٠ ملیار مەتری سێ جا ئاو پاشکەوت بکەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆگای بەنداوەکان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا تەنیا بە ڕێژەی ٥٧٪ ئاوی تێچووە.
ساڵێ رابردوو سەرەڕای ئەوەی ٤٧ ملیار مەتری سێ جا ئاو چووە بەنداوەکان، چەند شوێنێکی ئێران و بە تایبەت دانیشتوانی پارێزگاکانی باشووری ئێران لە پارێزگای خوزستانەوە تا سیستان و بەلووچستان ڕووبەڕووی کەمبوونی ئاو بوونەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەگوێرەی لێدوانەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی، ڕێژەی ئاو لە ساڵی ڕابردوودا لە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر ٤٧٪ کەمی کردووە.
نەک هەر ڕێژەی ئەو ئاوەی کە ڕژاوەتە ناو بەنداوەکان کەمی کردووە، بەڵکو تەنانەت ڕێژەی ئاوی پاشکەوتکراویش ٢٧٪ کەمی کردووە. کەمبوونەوەی ڕێژەی ئەو ئاوە کە چووەتە ناو بەنداوەکان بووەتە هۆی ئەوەی ڕێژەی ئەو ئاوەیش کە بۆ بەکارهێنان لە بەنداوەکان دەچێتە دەرەوە کەم ببێتەوە. بە واتایەکی تر، ئەو ئاوەی بۆ بەکارهێنان و پێداویستییەکانی ئێران لە بەنداوەکان وەرگیراوە، بە ڕێژەی ٣٥٪ کەمی کردووە.
حەمید ڕەزا جانباز، کارگێڕی گشتیی کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆکانی ئێران دەڵێت ژمارەی ئەو شارانەی کە ئەمساڵ بە بۆنەی کەم ئاوییەوە تووشی قەیران بوون، زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢١٠ شار.
بەگوێرەی ئاماری ئەو ناوەندە، دۆخی ١٠٠ شار سوورە و دانیشتوانی ئەو شارانە زیاتر لە ٢٠٪ کەمی ئاویان دەبێت. جانباز دەڵێت: "ئەوە زەنگی مەترسییە".
کارگێڕی گشتیی ڕێکخراوی ئاو و ئاوەڕۆکانی ئێران دەڵێت، بێ گومان لە وەرزی هاویندا ئاو وشک دەبێت.
جانباز ئەوەندە بە گەرموگۆڕی باس لە وشکبوونی ئاو دەکات گوایە سەرقاڵی پێدانی مزگێنییە بە دانیشتوانی ئەو وڵاتە.
جانباز دەڵێت: پێشبینی ئەوە دەکەین ئەو ١٠١ شارە کە پێشتر ڕاگیێندراوە لە دۆخی سووردان، تووشی کێشە و پچڕانی ئاو ببنەوە. بەڵام لە ئێستاوە پلانێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو گرفتە دانەڕشتووە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment