لاڤرۆڤ: پوتین ئامادەی گفتوگۆی هەموو شتێکە لەگەڵ بایدن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە – سپوتنیک

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ دەڵێت، ڕووسیا ئامادەیی تێدایە گفتوگۆ بکات لەبارەی بابەتی مافی مرۆڤەوە لەگەڵ لایەنی ئەمەریکیدا و هیچ بابەتێک بە قەدەغە نازانێت بۆ گفتوگۆ.

پەیامەکەی لاڤرۆڤ لە کاتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا هات لەگەڵ هاوتا پورتوگالییەکەی، کاتێک لێیان پرسی کە چی دەڵێت لەبارەی قسەکانی بایدن کە وتی، باسی پرسی مافی مرۆڤ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین دەکات.

لەو بارەیەوە سێرگی لاڤرۆڤ وتی، ئەوان ئامادەی گفتوگۆ و خستنەڕووی هەموو بابەتێکن، لەنێوانیاندا کێشەکانی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان "بۆ نموونە ئێمە بە گرنگییەوە بەدواداچوون دەکەین بۆ بابەتی چەوساندنەوەی ئەو کەسانەی تۆمەتبارکرابوون بە نانەوەی پشێوی لە ئەمەریکا لە شەشی کانوونی دووەمی ئەمساڵ".

سەرۆک بایدن وتبووی، کە پرسی مافی مرۆڤ لەگەڵ سەرۆک پوتین باسدەکات، چونکە وەکوو ئەو وتبووی بابەتی مافی مرۆڤ بەشێکی گرنگی بەهاکانی سیتمی ئەمریکایە و پشتگوێی ناخات.

لە بەرامبەردا لاڤرۆڤ وتی "هەر بەپێی ئەم لۆجیکە، ئێمەش هەندێک بەهامان هەیە کە دەوڵەت و کۆمەڵگەکەمان لەسەرى بونیادنراوە کە دەبێت ئەوان پێوەى پابەند بن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین