داعش كاره‌باى دیاله‌ ده‌پچڕێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاکان باس لەوە دەکەن هێڵی گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ پارێزگای دیالە کە نیوەی کارەبای ئەو پارێزگایە دابین دەکات، بە هۆی تەقاندنەوەی تاوەرێکەوە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، ڕاوەستاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "میدل ئیست نیوز" بڵاوی کردەوە، سەرچاوەیەک لە پارێزگای دیالەی عێراق بە "بغداد الیوم" ڕایگەیاندووە: هێڵی گواستنەوەی کارەبای میرساد- دیالە ڕاوەستاوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد کە گرووپی پارێزگاریکردن لەو هێڵەی گواستنەوەی کارەبا، ئەمڕۆ بەیانی بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی ئەو کێشەیە، دەستیان بە کار کرد. 
هەر لەو بارەوە، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ڕى "به‌غداد توده‌ى" راگه‌یاندووه‌، هۆكاری ڕاوەستانەکە ئەوەیە کە رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌ڵساوه‌ به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ تاوه‌رى ژماره‌ 252 له‌ هێڵى میرساد له‌ حه‌وزى حه‌مرین.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو هێڵەی گواستنەوەی کارەبا زیاتر لە ٦٠٪ی کارەبای ناوچە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە دابین دەکات، ڕاوەستانی ئەو هێڵە، کاریگەری لەسەر دەستپێڕاگەیشتن بە کارەبا لە چەندین ناوچە دادەنێت.

خەڵکی عێراق هەموو ساڵێک دوای گەرمبوونی کەشوهەوا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە وەرزی هاویندا پلەی گەرما دەگاتە ٥٠، ڕووبەڕووی کێشەی پچڕانی کارەبا دەبنەوە.

پچڕانی کارەبا لە عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە دۆخی خراپ و پچڕانی کارەبا خۆپیشاندان بکەن.


 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین