کۆمپانیای سینۆپێکـی چینی گەورەترین پرۆژە رادەگەیەنێت ئابووری جیهان
کۆمپانیایی سینۆپێکی نیشتمانی وڵاتی چین، مەزنترین پرۆژەی چین بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن و پاراستنی ژینگە راگەیاند.

نوچەنێت

کۆمپانیای  سینۆپێکـی چینی لە پێناو بوون بە مەزترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی وزەی سەوز" هایدرۆجین" لە وڵاتی چین،  گەورەترین پرۆژە لەو بواردە ڕادەگەینێت

کۆمپانیای سینۆپێک کە کۆمپانیایەکی نیشتمانی وڵاتی چینە بۆ بەرهەمهێنانی وزە، لە ساڵی 2022 مەزترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی وزەی سەوز لە مەناگۆڵیا رادەگەینێت و ئامانجی ئەو کۆمپانیاییە بوون بە کۆمپانیایی پلە یەکە لە بەرهەمههێنانی وزەی دۆستی ژینگە لە ساڵی 2025ـدا.

لە ئێستدا کۆمپانای سینۆپێک، خاوەن ٪14ـی کۆی ڕێژەی وزەی هایدرۆجینی وڵاتی چینە، ساڵانە 3.5 ملیۆن تەن لەو وزەیە بەرهەمدەهێنیت، زۆربەی هایدرۆجینی بەرهەمهێنراو لە جۆری gray hydrogen یە ، کە بە بەرهەمهێکی سەرەکی لە پاڵاوگەکانی داندەرێت.

پاڵاوگەی هایدرۆجینی سەوز لە وڵاتی چین دەکەوێتە ناوچەی ئوردوس بە گوژمەی 2.6 ملیار دۆلارە، دوای دەستبەکاربوونی بریاروایە   ساڵانە لە وزەی خۆر و با  زیاتر لە 20 هەزار تەن وزەی پاک بەرهەمبهێنێت لە چەند قۆناغی جودادا، بە جۆرێک لە قۆناغی یەکەمدا بڕی 10 هەزار تۆن  وزەی هایدرۆجین بەرهەمدەهێنێت  لە پێناو دابینکردنی بڕی 270 مێگاوات وزەی خۆر و 50 مێگاوات وزەی با.

هەورەها لەو پرۆژەیدا کۆمپانیای سینۆپێک  سەرجەم بەکاربردنە خوڵووزیەکان دەگۆڕێت بۆ گازی سەوز.

لەو بارەیەوە کۆمپانای سینۆپێک ڕایگەیاند" ئامانجمان لە بەکاربردنی وزەی سەوز، نەهێشتنی گازە زیانبەخشەکانی ژینگە و گەیشتنە بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا ساڵی 2050".

ئەم پرۆژەی وڵاتی چین لە کاتێکدایە کە لە سەرەتاییەکانی ساڵی 2021، کۆمپانیای سینۆپێک  پلانی بونیاتنانی 1000 وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی سەوز  تا کۆتاییەکانی سالی 2021 بڵاوکردەوە، هەروەها  پلانی کردنەوەی 5 هەزار وێستگە و عەمبارکردنی ئەو گازەی تا ساڵی 2025 خستەروو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین