ئایا ئەمریکا دەتوانێت بە بۆمبی ئەتۆمی لە رووسیا بدات و بێ سزا دەربچێت؟ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

گۆڤارێکی ئەمریکی باس لە رێگایەک دەکات کە ئەمریکا لێیەوە بتوانێت بە بۆمبى ئەتۆمی لە رووسیا بدات.

گۆڤاری 'پۆپیولەر میکانیکز'' بەو دەرەنجامە گەیشتووە کە مەحاڵە ئەمریکا بتوانێت زەبرێکی ئەتۆمی لە رووسیا بکات و بێ سزا بۆی بچێتە سەر.

ئەمریکا ڕێگەیەکی لە بەردەمە بۆ ئاراستەکردنی بۆمبی ئەتۆمی بە ئاراستەی رووسیا ئەویش لە رێگەی گەشتیی بچوکی ئاسمانیی X-37B کە وەها دروستکراوە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەبێت.

بۆئەوەی بتوانێت بۆمبەکە بهاوێژێت، دەبێت لە سووچێکەوە لە رووسیا نزیکببێتەوە کە تێیدا تۆڕی هۆشداریی پێشوەختەی رووسیا نەتوانێت ئاشکرای بکات.

لەڕووی تیۆرییەوە کەشتییە ئاسمانییەکە دەتوانێت لە رووسیا نزیکببێتەوە، بەجۆرێک لە باشوورەوە بێت و تۆڕەکانی راداری رووسیی ئاراستەکراو بەرەو باکوور لەناوببات یان لەکاریان بخات، پاشان بۆمبهاوێژ و ژێردەریایی و سەکۆ مووشەکییە زەمینییەکانی ئەمریکا بتوانن بۆمبی ئەتۆمی بگرنە رووسیا.

بەڵام ئەم گریمانەیەش مەحاڵە رووبدات، چونکە کەشتییە ئاسمانییەکەش ناتوانێ لە سیستمی چاودێری و هۆشداریی پێشوەختەی راداری رووسیا رزگاری ببێت، بە جۆرێک بەر لەوەی کارەکەی بکات ئاشکرادەبێت، بۆیە وەکو گۆڤارە ئەمریکییەکە روونیکردووەتەوە، زەبری ئەتۆمی ئەمریکا دژ بە رووسیا، بێ وەڵام نابێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین