فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان سه‌ركۆنه‌ى ئەشکەنجەدانى رۆژنامه‌نووسانى  ئێران ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، بانگهێشتکردنی ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی بۆ دادگاکان لە سه‌روبه‌ندى هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە بە "گوشار و ئازار و ئەشکەنجەی میدیاکارنی ئێران" وەسف کرد و سه‌ركۆنه‌ى کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردەوە، ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە کە پشتیوانی لە ئازادی میدیا و ڕووژنامەنووسان دەکات، دوێنێ چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک لە ماڵپەڕی خۆیدا، ڕایگەیاند ئەنتۆنی بلانگر، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ڕەفتارەکانی ئەم دواییانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی گوتویەتی، "ئەوە نموونەیەکی ترە لە شێوازی کەڵکوەرگرتنی حکومەتی ئێران لە دەزگای داد بۆ سەرکوتکردنی دەنگە سەربەخۆکان لەو وڵاتەدا".

ئەنتۆنی بلانگر جەختی کردەوە: "ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی دەبێ بتوانن سەبارەت بە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن بە بێ هیچ گوشار و مەترسییەک لە دەزگای داد، ڕاپۆرت بنووسن".

پێشتر، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ئایار، غوڵام حسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی، گوتبووی سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دراوە بە هەموو میدیاکان (هەم حکوومی و هەم ناحکومی).

هەندێ لە ڕاپۆرتەکان دەرخەری ئەوەن بەرپرسانی دەزگای داد لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێک پەیوەندییان گرتووە و هەڕەشەیان لێ کردوون کە لە دژی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی، کە هەوڵ دەدات ببێتە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بابەت بڵاو نەکەنەوە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین