وەبەرهێنانی بیانی لە وڵاتی چین ئاستێکی پێوانەیی تۆماردەکات ئابووری جیهان
بەراورد بە ساڵی 2020، وەبەرهێنانی بیانی لە وڵاتی چین تەنیا لە چوار مانگی سەرەتایی 2021ـدا، زیاتر لە 61 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.

نوچەنێت

بوژانەوەی ئاستی داهاتی ناوخۆیی (GDP)ـی وڵاتی چین  لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021، بە رێژەی ٪18.3، بووەی هۆی تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لە داهاتی چین، بەروارد بە ساڵانی حەفتاییەکان کە بەرزترین ئاستە.

وێڕای ئەوەی بڵاوبوونەوەی خێرای پەتای کۆرۆنا، بووە هۆی دابەزینی گەشەی ئابووری چین بە رێژەی ٪2.3، بەڵام لە ساڵی 2021ـدا، هاوکێشە ئابووریەکان بە تەواووی پیچەوانە بوونەوە،  و گەشەی ئابووری چین وەک تاکە وڵاتی ئابووری جیهان، لە گەشەکردن بەردەوام بوو، بە جۆرێک بەراورد  بە گەشەی ئابووری ئەمریکا کە بە ریژەی ٪3.5 دابەزی، گەشەی ئابووری چین توانی هێڵی مەترسی تێبپەڕێنیت و پێشبینیەکان بۆ دووبارە گەشانەوەی ئابووری وڵات بۆ زیاتر لە ٪6 بەرز بکاتەوە.

بەرزبوونەوەی داهاتی ناوخۆیی و گەشەی بەردەوامی ئابووری چین، بوونە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وەبەرهێنانی ڕاستەخۆیی بیانی(FDI) بۆ زیاتر لە 61 ملیار دۆلاری ئەمریکی. ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پەتای کۆرۆنا بووە هۆی دابەزاندنی  FDI لە 1.5 ترلیۆن دۆلار بۆ 859 ملیار دۆلار لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020، ئەم دابەزینە بە راورد بە قەیارانەکانی ساڵی 2008 بۆ 2009 بە رێژەی ٪30 زیاتر بوو،  بەڵام بووژانەوەی خێرایی ئابووری چین، پێشبینیەکانی جیهانی بۆ داهاتووی ئابووری وڵاتەکەی تێپەراندووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین