دواى تیرۆركردنى چالاكوانێك.. خۆپیشانده‌رانى كه‌ربه‌لا هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى حكومه‌ت ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان
دواى تیرۆركردنى ئیهاب وه‌زنى سه‌رۆكى هاوئاهه‌نگیی خۆپیشاندانه‌كانى كه‌ربه‌لا، خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ، "ده‌وام نابێت" ته‌نیا ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ بكوژانى ئیهاب ئاشكرا ده‌كرێن.


شه‌وى رابردوو له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ كه‌ربه‌لا ئیهاب وه‌زنى چالاكوانى ناسراوى كه‌ربه‌لا تیرۆر كرا. له‌ كامیراكانى چاودێرانى چۆنیه‌تى تیرۆركردنى ده‌ركه‌وتووه‌، ماتۆرسكیلێك ته‌قى لێ ده‌كات و ده‌یكوژێت، له‌و كاته‌دا وه‌زنى له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ى بووه‌.

چالاكوانانى كه‌ربه‌لا چه‌ندان په‌یامیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن، بكوژانى ئیهاب وه‌زنى ئاشكرا بكرێت. باس له‌وه‌یش ده‌كرێت گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى شیعه‌ له‌ ترسى ناڕه‌زایه‌كان باره‌گاكانى خۆیان داخستووه‌.

جیا له‌و هاشتاگه‌ى به‌ ناوى "بۆمان ئاشكرا بكه‌ن" دانراوه‌، چالاكوانان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ 24 كاتژمێرى داهاتوو بكوژه‌كان ئاشكرا نه‌كرێن، ئه‌وا "كه‌ربه‌لا هێور نابێته‌وه‌".

له‌ تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌، له‌و كاته‌دا تا ئێستا ده‌یان چالاكوان تیرۆر كراون و زیاتر له‌ 700 خۆپیشانده‌ریش له‌ كاتى خۆپیشاندانه‌كان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین