چه‌ند تێبینییه‌ك له سه‌ر كاره‌كته‌رى زۆربا
ژیروان نوری
منیش خوێندمه‌وه. دیاره خوێنه‌ر كاتێك ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ى ده‌كات، هه‌ست ده‌كات كه‌سایه‌تى زۆربا له‌خۆیدا هه‌یه، شه‌یداى كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى ده‌بێت، دواى ته‌واوبوونى رۆمانه‌كه، حه‌ز ده‌كه‌ى بۆ چه‌ند جاری‌تر بيخوێنیته‌وه، زۆربا كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار و ناشارستانی كه‌سایه‌تیه‌كی دژه‌باوى هه‌یه.
كه‌سێكى پڕ جووڵه و وزه‌یه‌كى زۆری هه‌یه، پیاوێكه بێ هیچ په‌رده‌یه‌ك، به ڕووه راسته‌قینه‌كه‌ى خۆی رووبه‌ڕووی ناخۆشییه‌كان ده‌بێته‌وه، زۆربا كه پاڵه‌وانی نێو رۆمانی كازانتزاكیسه بۆته ره‌مزى هه‌ره دیاری خوێنه‌ران، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى دووه‌م (سه‌رۆك) به‌رده‌وام له ململانێدان له‌نێوان چه‌مكی ئه‌زموون و چه‌مكی خوێندنه‌وه، له‌كۆتایی ململانێیه‌كه‌دا چه‌مكی ئه‌زموونه‌كه‌ى زۆربا سه‌رده‌كه‌وێت.
هەموومان دەمانەوێ زۆربا بین، رەنگە لە کەسایەتیشمان کارەکتەری زۆربا بە شێوەیەک لە هەمووماندا هەبێ، هەستی پێ نەکەین.
زۆربا هەرچی دەکرد، لە ڕوحەوە بڕوای پێ هەبوو، بە ڕاستی دەگریا یان پێدەکەنی، نمایشی نەدەزانی، عاشقى ژیان و مرۆڤدۆست بوو، له یه‌كێك له گفتوگۆكانى له ناو رۆمانه‌كه دەڵێ "خوا ئەوەندە گەورەیە لەحەوت تەبەقەی ئاسمان و زەوی جێگای نابێتەوە، تەنیا لەدڵی مرۆڤ جێگای خۆی کردۆتەوە، بۆیە ئاگاتان لەخۆبێ دڵی کەس مەشکێنن".
زۆربا روحێکی مەزن یان کەسێکی شێت؟
پەیوەندیەکی تایبەتی هەبوو لەگەڵ دەوروبەری خۆی، ئەو کاریزمایە که دوور لە نمایشی تیۆر و بیربۆچوونی وشکی نێو کتێبەکان، هەندێک جار سنوورى عه‌قڵ ده‌به‌زێنێ، لۆژیكه بەردەوامەکان دەبەزەێنێت، بەغەریزەی خۆی هەست بەدیاردەکان دەکات، مەترسیەکان دەبینێت، هەر خۆشی چارەسەرییان دەکات. کەسێکی بە بەزەیی و هیومانیست سەرکێش و دڵرەق، کارەکانی بێ دواخستن ئەنجام دەدات، کارەکانی تێکەڵ ناکات. لەکاتی خۆشەویستی بەهەموو هەست وسۆزی ئەنجامی دەدات، کە دەڕواتە کارکردن و نێو کانزاکانەوە، جگە لەتونێل لێدان و کرێکاری بیر لەهیچ شتێکی‌تر ناکاتەوە. کەدەشخواتەوە دەکەوێتە سەنتور لێدان و گۆرانی گوتن و سەما کردن بیر لەهیچ ناکاتەوە، کە قسە لەسەر خوا و ئاین و فه‌لسه‌فه دەکات شەڕ دەکات، بەرامبەرەکەی ناچار دەکات گوێى لێ بگرێت.
سەرۆک کەسایەتی دووەمی نێو رۆمانەکەیە، نووسەر و روناکبیرە، کەسایەتیەکی دنیایی پڕ بە مەعنا و عیرفانی هەیە، سەروکاری لەگەڵ دانتی شاعیر و سروشت و جوانیە رۆمانسیەکانە، کتێب دەنووسێ، کاغەز رەش دەکاتەوە، نازناوی مشکی کاغەزخۆریان لێناوە، هەست بەوە دەکات ئەزموونی ژیان مرۆڤی کاریگەری وەک زۆربا دروست ده‌كات، بڕوا بە بیروباوەڕەکانی زۆربا دەکات و واز لە بیرورباوەڕی وشکی نێو کتێبەکان دەهێنێت.
نیكۆس كازانتزاكیس له‌ساڵى 1946 رۆمانى (زۆرباى گریك)ى بڵاوكرده‌وه، ره‌ئوف بێگه‌رد كردوویه‌تى به كوردی، له‌ساڵى 1964 فیلمی زۆربا به‌رهه‌م هاتووه، ئه‌كته‌ری جیهانى (ئه‌نتۆنیۆ كوین) رۆڵى زۆربای بینیوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 142 خوله‌كه و براوه‌ى 3 خه‌ڵاتی ئۆسكاره.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment