رۆمانی (کاتێک گورگەکان پیر دەبن) بڵاو دەکرێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

رۆمانی کاتێک گورگەکان پیردەبن، لە نوسینی (جەمال ناجی) نوسەری فەلەستینییە.

ئەمڕۆ سێشەممە(10/ئایار/2022) رەنجدەر جەبار نوسەر، لەلێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی بڵاو کردنەوەی رۆمانی کاتێک گورگەکان پیر دەبن بە نوچەنێتی راگەیاند "ڕۆمانی (کاتێک گورگەکان پیر دەبن) بەرهەمی نوسەری ئەردەنی، بەڕەگەز فەلەستینی (جەمال ناجی)یە".

سەبارەت بە چاپ گەیاندنی کتێبەکە و گوتی "چاپی یەکەمی ئەم ڕۆمانە ساڵی (2005) لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی ئەردەن و چاپی دووەمی ساڵی (2010) لە لایەن (الدار العربیة للعلوم ناشرون) بڵاو کراوەتەوە".                   

سەبارەت بە کاتی رۆمانەکە دەڵێت"سکێچی زەمەنی ڕۆمانەکە ماوەی پەنجا ساڵی نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو دەخاتە بەر باس و تێیدا ململانێ و کێشمەکێشی ڕامیاری نێوان، ‌هەریەکە لە هێزە چەپەکان و هێزە ئیسلامییەکان و حکوومەت لە ئەردەن، بە تەکنیکێکی باڵای ئەدەبی و بە زمانێکی پاراو دەگێڕێتەوە. ئەم ڕۆمانە بەربژێری لیستی کورتی خەڵاتی بوکەری عەرەبی ساڵی (2010) بووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین