حەماس ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە چوارچێوەی بەردەوامی کۆبوونەوەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، سەرچاوەکانی فەڵەستین رایانگەیاند، حەماس ئاگربەستی لە غەززە پەسەند کردووە و بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممە ئیسرائیل ئاگربەست رابگەیێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاندووە، لەکاتێکدا کۆبوونەوەکانی فەلەستین و ئیسرائیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەردەوامە، سەرچاوەکانی فەلەستین رایانگەیاندووە کە حەماس ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل  لە غەززە پەسەندکردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە، ئیسرائیل بەحەماسی راگەیاندووە کە لە ناوەندەکانی شارەکانی غەززە دەکشێنەوە و بەپێی ڕێککەوتنەکە لەبەرامبەر راگرتنی شەڕ لە غەززە  و حەماسیش ئەو بارمتانەی ئیسرائیل و وڵاتانی خۆرئاوا ئازاد بکات، بەوهۆیەشەوە ڕێکخراوی حەماسیش بەڕێککەوتنەکە رازیبووە.

لەلایەکی تر حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمڕۆ چەند کۆبوونەوەیەک لەنێو بەرپرسانی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە  ئاگربەست ڕشابگەیێندرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین