سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شداریى له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد
نوچە نێت
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كورستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له ماف و شایسته یاسایى و ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ستایشى ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى كرد كه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگه‌یشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هیواى خواست هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ، چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه بڕیاره هه‌ردوولا سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن."
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕوانگه و كار و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى، "بۆ بره‌ودان به پێگه‌ى عێراق و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، به‌رز نرخاند."
له كۆبوونه‌وه‌نه‌كه‌دا، جەخت "له پێویستیى پشتگیریى هەموو لایه‌نه‌كان بۆ جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ى حکوومه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى له چاکسازییە دارایی و ئابوورییەکانى حکوومەت كرا، جەختیش کرایه‌وه کە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییه، جگە لە پرسە تەکنیکییەکان، ئه‌وه‌ش دەکرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە، چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "هاوپەیمانییەکە داوای کرد عێراق به جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارى و ڕووداوە ناوچه‌یى و نێودەوڵەتییەکاندا بكات کە بەرژەوەندیی عێراق بپارێزێت و لە ململانێ و قەیرانەکان بەدووری بگرێت، هەروەها باس له دۆخی سووریا کرا و ئامادەییی عێراق بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كرایه‌وه."
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سەردانە فەرمییەکانی سەرۆک وەزیران ئه‌لسوودانى بۆ کۆمەڵێک وڵاتى دۆست و چه‌ند پرسێكى دیكه، تاوتوێ كرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment