ئەنقەرە و ڕیاز لەسەر دۆخی سووریا گفتوگۆ دەكەن
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (/11کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سوریا بکات لە ریازی پایتەختی سعودیە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە درێژکراوەی کۆبوونەوە بەردەوامەکان دەبێت کە پێشووتر لە عەقەبە لە ئوردن ئەنجام دراون.
جێگای ئاماژە پێدانە، هاکان فیدان لە (14)ی کانوونی یەکەمی (2024) سەردانی ئوردنی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە سوریا و لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی ریاز تیشک دەخاتە سەر سەقامگیری سوریا و چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشک بخاتە سەر گرنگی یەکپارچەیی ناوچەکە بەگشتی، پێویستی هەنگاوە جیاوازەکان لەپێناو هەماهەنگی زیاتر و ئەگەری فراوانکردنی لێخۆشبوونی سزاکان.
چاوەڕوان دەکرێت جێگری وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ئیتاڵیا نوێنەرایەتی کۆبوونەوەکە بکەن، هەروەها وەزیرانی دەرەوەی سوریا و ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کە بریتین لە سعودیە، ئیمارات، قەتەر، کوەیت، بەحرەین و عومان و وەزیرانی دەرەوەی عێراق، لوبنان، ئوردن، میسر، بەریتانیا و ئەڵمانیا ئامادە دەبن.
هاوکات نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی، سکرتێری گشتی کەنداو و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment