ئایا دوای هەوڵەكانی توركیا سوودان و ئیمارات پەیوەندییەكانیان ئاسایی دەكەنەوە؟
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ جێبەجێكردنی دەستپێشخەری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیمارات و سوودان هەنگاوی كردەیی دەست پێكردووە، لە چەند رۆژی رابردوو بورهانەدین دەوران، جێگری وەزارەتی دەرەوەی توركیا بە نوێنەرایەتی ئەردۆغان سەردانی بۆرتسودانی كرد، كە لەدوای وێرانبوونی فراوانی خەرەتووم بۆتە پایتەختی كاتی سوودان.
ئەردۆغان لە میانەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی سوودان لە (13/12/2024) ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ نێوەندگیری نێوان سوودان و ئیمارات، كە ئیمارات تۆمەتبارە بە پێدانی چەك بە "پاڵپشتی خێرا" لە رێگەی وڵاتی چاد، كە بەو هۆیەوە سوودان لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵای لە دژی ئیمارات تۆماركرد.
بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە (24/6/2024) بە پشتبەستن بە وەزارەتی دەرەوەی سوودان، بەریتانیا فشاری كردۆتە سەر دیپلۆماتكارە ئەفرییقییەكان تاوەكوو لەسەر هاوكارییەكانی "پاڵپشتی خێرا" رەخنە لە ئەبوو زەبی نەگرن.
لە (4/1/2025) نێردەی ئەردۆغان گەیشتە بۆرتسوودان ئەوەش هەفتەیەك هەفتەیەك لەدوای وەڵامدانەوەی دەستپێشخەرییەكەی ئیمارات بوو، بەبێ ئەوەی هێرشەكان بۆ سەر سووپا پاشەكشەی كردبێت، كە بەشداریینەكردنی ئیمارات لە دانوستاندنەكانی جنێف پشتگوێخستنێكی ئاشكرای نەهامەتی گەلی سوودان و نەبوونی خواستی هەماهەنگی گفتوگۆكانی ئاشتییە بۆ كۆتایی هێنان بەو قەیرانە و سەپاندنی ئاشتی هەمیشەیی.
بیركردنەوە لە دەرەوەی سندووق
بورهان پێشوازیی لەو دەستپێشخەریەی ئەردۆغان كرد كە بورهانەدین دەوران ئاراستەی كردووە، عەلی یوسف، وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی توركیا لە سوودان ئامادەی دیدارەكە بوو، سڵاوی بۆ سەرۆكی توركیا نارد و وردەكارییەكانی بەڕێوەبردنی ئەو دەستپێشخەریەی رادەستی وەزیری دەرەوەی سوودان كرد.
بەرلەوەی بچینە ناو زانیارییەكانی بەردەست لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو دەستپێشخەرییە، پێویستە ئاماژە بەوە بكەین، كە هاكان فیدان زۆرباش دركی بە دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ئاڵۆزییەكانی ئەو دۆخە و یەكتربڕینی بەرژەوەندییەكان كردووە، ئەوەش بە حكومی ئەوەی پێشتر سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و هەڵگری نهێنیەكانی ئەردۆغان و وڵاتی توركا بووە.
ئەگەر هەیە فیدان لەدوای گفتوگۆی لەسەر پێویستی راگرتنی ئاڵۆزییەكان لە سوودان لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە (12/8/2024) بیرۆكەی دەستپێشخەری نێوەنگیری نێوان خەرتووم و ئەبوو زەبی پێشنیار كردبێت، ئەوەش بە سوودوەرگرتن لەم سەركەوتنە گەورەی توركیا لە كۆتییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و سۆماڵ بەدەستی هێنا.
دەستپێشخەری توركیا یەكەم پێشنیار رووی لە ئاڵۆزییەكانی نێوان حكومەت و سوپای سوودانییە، كە داوای كۆتاییهێنان بە ململانێ و راگرتنی رەوانەكردنی چەك لە ئیماراتەوە بۆ هێزەكانی "پاڵپشتی خێرا" ئەوەش پێچەوانەی دەستپێشخەرییەكانی دیكەیە بۆ چارەسەری جەنگی ناوخۆی سوودان بە رێگەی ئاشتیانە.
نێردەی ئەردۆغان لەدوای دیداری لەگەڵ عەبدولفەتاح بورهان رایگەیاند، ئەنقەرە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ سەپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە سوودان، جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، توركیا دەروازەیەكە بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگە، ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە باشەی لەنێوان هەردوو وڵات هەیە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی ئەو كارەی توركیا دەیكات پڕۆسەیەكە دەخوازێت هەوڵەكانی بۆ چڕبكرێتەوە، پاشان كار لەسەر كۆكردنەوەی لایەنەكاراكانی هەرێمی بكرێت و بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ململانێكان و بەسەر بەربەستەكان زاڵ بن.
هەنگاوە چاوەڕوانكراوەكان
ئەنقەرە و خەرتووم باسیان لە وردەكارییەكانی ئەو دەستپێشخەرییە نەكردووە، بەڵام هەندێك زانیاری دزەی كردۆتە لای رۆژنامەنووسەكانی نزیك لە وانەی لە بۆرتسوودان خاوەنە بڕیارن، لەوانەش عەبدولماجد عەبدولحەمید، سەرنووسەری رۆژنامەی "مصادر" و عوسمان میرغینی، سەرنووسەری رۆژنامەی "التیار".
سەرنووسەری رۆژنامەی "مصادر" دەڵێت، "نێردەی ئەردۆغان دەستپێشخەرییەكی نووسراوی ئاراستەی سەركردایەتی سوودانی كردوو، كە تێێدا گرەنتی ئەگەر سوودان سكاڵاكەی لەناوەندە نێودەوڵەتییەكان بكشێنێتەوە، دەستبەرداری پاڵپشتی لە گرووپەكانی "پاڵپشتی خێرا" دەبێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، ئەو دەستپێشخەریەی توركیا راگرتنی ئەو گوتارە توندەی نێوان ئیمارات و سوودانی لەخۆی گرتووە، ئەوەش وەك دەربڕینی نیەت باشی، كە توندیەكەی گەیشتۆتە ئاستێك نوێنەری ئیمارات لە نەتەوە یەكگرتووەكان نوێنەرەكەی سوودان بە "نوێنەری سوپا" ناودەبات، ئەوەش لەدوای ئەوەی حاریس ئیدریس، نوێنەری سوودان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە بەڵگەكان ئەوە دەسەلمێنن كە ئەبوو زەبی هاوكاریكردنی "پاڵپشتی خێرا"ی كردووە.
عوسمان میرغینی لەسەر ناوەڕۆكی دەستپێشخەرییەكە دەڵێت، دەستپێشخەریەكەی جێگری جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا داویەتی بە عەبدولفەتاح بورهان، سێ پێشنیاری لەخۆی گرتووە، یەكەم پەیوەستە بە متمانە، لەم رووەوە هەردوو وڵات راگەیاندن بڵاوبكەنەوە كە تێێدا بە فەرمی دەستپێكردنی گفتوگۆ رابگەیێنن، بەو مەرجەی دەستەواژەی قبووڵكراوی تێدا بێت هیچ شتێكی تێدا نەبێت بەرانبەر ئیستفزاز بكات، پاشان دیداری راستەوخۆ لەسەر ئاستی لوتكە لەنێوان هەر سێ وڵات لە ئەنقەرە بكرێت، رێكارەكانی راگەیاندنی گێرانەوەی دیپلۆماسی نێوان خەرتووم و ئەبوو زەبی بۆ سەردەمی پێشووی تێیدا بێت.
پێشنیاری سێیەم پەیوەستە بە هاوكاری سوودان بۆ راگرتنی جەنگ، لەم رووەوە ئیمارات داوا لە سەركردەكانی "پاڵپشتی خێرا" بكات نیەتی باشی خۆیان بۆ راگرتنی جەنگ رابگەینێنن و گەمارۆی سەپێندراو بەسەر فاشری پایتەختی دارفۆری باكوور هەڵگرن، كە لە مانگی نیسانی (2024) سەپێندراوە، ئەوەش پێش گەڕی دانووستاندەنەكان بوو لە جەدە بە چاودێری كۆمەڵەی موتەحیدون.
سەرنووسەری رۆژنامەی " التیار" دەڵێت، پێشنیاری سێیەم بەكارهێنانی ئەو میكانزمانەش لەخۆی دەگرێت، كە ئیمارات بۆ فشاركردنە سەر "پاڵپشتی خێرا" لەپێناو راگرتنی جەنگ و كشانەوەی لە شوێنە گرنگەكان بەكاری دەهێنێت، لەوانەش كۆشكی سەرۆكایەتی و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی خەرتووم.
مەرجە پێشوەختەكان
بەرپرسانی سوودانی پێشنیاری ئەوەیان بۆ نێردەی ئەردۆغان كردووە، كە پێویستە ئەو دەستپێشخەرییە قەرەبووی مادی ئەو زیانانەی بەرژێرخانی ئەو وڵاتە لەخۆی بگرێت كە بەهۆی ئەو ململانێوە بەریكەوتەوە، هەروەك بەشاریش بكەن لە دووبارە ئەوەدان كردووە، ئەوەش پێشنیاری هەریەك لە یاسر عەتا، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی و یاریدەری فەرماندەی سووپا و وەزیری دەرەوە بووە، بە راشكاوانە ئەو داوایەیان كردووە.
ئەگەریش هەیە لە گفتوگۆكانی بورهان و دەوران باس لەوە كرابێت، كە پێویستە ئیمارات دان بە شەرعیەتی دامەزراوەكانی ئێستا دابنێت لە پێش هەموویانەوە ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی و سوپا، لەگەڵ ئەوەشدا "پاڵپشتی خێرا" وەك میلیشیا گرووپێكی تیرۆرستی بناسێت، سەركردەكانی "پاڵپشتی خێرا" و سەركردەی هێزە مەدەنییەكان لە خاكی خۆی دووربخاتەوە.
دەستوەرنەدانی ئیمارات لە كاروباری ناوخۆی سوودان لەوانەش پاڵپشتی بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان بە رێگەی ئاشتیانە نەبوونی "پاڵپشتی خێرا"ی لە كاروباری گشتی تێیدا، هەروەك پاڵپشتی پڕۆسەی سیاسی و رادەستكردنی دەسەڵات بە خەڵكی مەدەنی لە چوارچێوەی مەرجەكانی بورهان و حكومەتەكەی بوو لە دەستپێشخەری توركی.
لەدوای بەڵێنی ئیمارات بە ئەمەریكا كە لە داهاتوو بە چەك هاوكاری "پاڵپشتی خێرا"ناكات، سوودان تەركیز دەكاتە سەر پێویستی وشككردنی سەرچاوەكانی هاوكاری "پاڵپشتی خێرا" بەتایبەت ئەو زێرەی لە كانەكانی سینگۆ و رەدوم لە ویلایەتی باشووری دارفۆر بەرەهەمی دەهێنێت، كە ئەو كانزا زەردەی ئەو كانانە دەچێتە بازاڕەكانی ئەبوو زەبی.
دەرفەتی سەركەوتنی گەورەتر
ئەو دەستپێشخەرییە هەموو پێداویستییەكانی سەركەوتنی لەخۆی گرتووە، بەڵام ئەنقەرە پاڵنەری زیادی بۆ سوودان هەیە، كە بەهۆی ئەو ململانێیە ئابووریەكەی نزیكە لە رووخان، بۆیەش توركیا بەڵێنی داوە لقی بانكی كشتوكاڵی توركیا لە بۆرتسوودان بكاتەوە، ئەوەش بۆ بەهێزكردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییە هاوبەشەكان، یەكێكی دیكەش لە كارەكانی توركیا كردنەوەی بارەگای ئاژانسی هاوكاری و هەماهەنگی توركیا "تیكا" بوو.
لە (2022) قەبارەی بازرگانی نێوان سوودان و توركیا (650) ملیۆن دۆلار بوو، ئەوەش پێش پاشەكشەی ئەو (200) ملیۆن دۆلارە بوو لەنیوەی ساڵی رابردوو، كە وەبەرهێنانی توركیا نزیكەی (500) ملیۆن دۆلار بوو.
لەو سەردانە جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا باسی لە پێدانی هاوكاری مرۆیی لەلایەن ئاژانسی هاوكاری غەوسی حكومی و ناحكومی كرد بۆ كە كەمكردنەوەی نەهامەتییەكانی گەلی سوودانییە، كە سێ كەشتی گەیشتۆتە بۆرتسوودان، هەشت هەزار تۆن هاوكاری هەڵگرتووە، لە هەمان كات نەخۆشخانەی توركی لە نیالا لە ویلایەتی باشی دارفۆر بەردەوامە لە كاركردن.
حكومەتی سوودان پێویستی زۆری بە هاوكارییەكان داینكردنی خواردن بۆ ملیۆنان خەڵكی برسی و راگراتننی فشاری رێكخراوە مرۆییەكان، بەتایبەت دوای راگەیاندنی برسێتی لە پێنج ناوچە، ئەگەری روودانی لە پێنج ناوچەی دیكە، كە لە (17) ناوچە مەترسی روودانی برسێتی بە كۆمەڵ هەیە، عەبدولفەتاح بورهانیش ئەو هەواڵانەی بە بێبنەما ناوبرد و رایگەیاند، بە مەبەستی دەستوەردان لە سوودان بڵاودەكرێتەوە.
عوسمان میرعینی دەشڵێت، توركیا بۆ ئەوەی زۆرترین گەشبینی بخاتە ناو دەستپێشخەرییەكەی ئەردۆغان بەڵێنی پێدانی هاوكاری مرۆیی و پەرەپێدانی بە سوودان داوە، هەندێكیان راگەیێندراوە، وەك كردنەوەی لقی بانكی كشتوكاڵی، لە داهاتووش هەندێك هاوكاری دیكە رادەگەینرێت، وەك رەوانەكردنی چەند كاروانێك گەنم كە لە چەند رۆژی داهاتوو دەگات، هەروەها لەگەڵ راگرتنی جەنگ گەشتی فڕۆكەوانی و نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی خەرتووم بەخێرایی دەست پێدەكات.
لەگەڵ ئەوەی كەشێكی ئەرێنی هەیە لەدوای سەردانی جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ بۆرتسوودان، بەڵام پێوەری سەرەكی تاوەكوو ئێستا پەیوەستە بە یەلاكردنەوەی ئەو بابەتە لە ناوخۆی سوودان، ئەوەش لە سایەی دەنگدانەوەی گوتارەكەی یاسر عەتایە، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر ئەوەی لێ دەخوێندراوەیە هەوڵی بەبەستدروستكردن و شكستپێهانی ئەو هەوڵەی ئەردۆغان دەدرێت، پێش دەستپێكردنی.
بەدووریش دەزاندرێت هەر لایەكی هاوپەیمان لەگەڵ سوپا بەربەست بۆ ئەو دەستپێشخەریەی توركیا بگرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو پێشكەوتنە سەربازییە و فشارە زۆریە لەسەر "پاڵپشتی خێرا" ئەوەش وادەكات ئیمارات قبووڵی هەر چارەسەرێك بكات، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری تمووحەكانی لەگەیشتن بە خاكی كشتوكاڵی و بەندەرەكانی سەر دەریای سوور نابێت.
گەورەترین پێوەر بۆ دەستپێشخەرییە چاوەڕوانكراوەكەی توركیا پەیوەستە بە پەیوەندییەكانی سوودان و ئیمارات و راگرتنی هاوكاری بۆ بەردەوامی ئەو ململانێیە، نەك دۆخی ناوخۆی پەیوەست بە رێكارەكانی راگرتنی جەنگ و داهاتووی سیاسی.چونكە ئەو بابەتانە ناكۆكییەكان زیاتر دەكات و ئاگری جەنگیش بەهێزتر دەكات، لا سایەی ئەو توڕەیە فراوانە جەماوەرییەی پاڵپشتی خێرا ئاگری ئەو جەنگە ناكوژێتەوە.
سەرچاوە: نون پۆست
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment