وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: كورد له سووریا پێویستی به گه‌ره‌نتی و متمانەی ئه‌منی هه‌یه
نوچە نێت
ڕۆژی هه‌ینی، (3)ـی كانوونی دووه‌می (2025)، ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا ڕایگه‌یاند، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه لەوەی، "ئه‌ورووپا پاره به ڕێكخستنه ئیسلامییه‌كان نادات".
جێگەی ئاماژەپێدانەئه‌م هەنگاوه به ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا، به‌ڵكوو خودی سوورییه‌كان كه له ئه‌ڵمانیا په‌ناهه‌نده‌ن، جه‌خت له‌م خاڵه ده‌كه‌نه‌وە.
بێربوک هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه، "ته‌واوی پێكهاته‌كانی سووریا له بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدار بن، به‌تایبه‌تی كه ئه‌ورووپا له‌م قۆناغه‌دا یارمه‌تی سووریا و سوورییه‌كان ده‌دات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جه‌ختیشی كرده‌وه، "كورد له سووریا پێویستی به گه‌ره‌نتی و متمانەی ئه‌منی هه‌یه". ناوبراو گوتیشی، "هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا، پشت به ئایینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی ده‌به‌ستێت له‌و وڵاته‌دا".
.هاوکات هەمان ڕۆژ ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی) ڕایگەیاند، جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق. هەردوو وەزیر لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستەی سووریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کۆ بوونه‌وه. ئەمە یەکەم سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیایە بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment