بە مووشەكی دوورهاوێژ لە یەمەنەوە هێرشکرایە سەر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، مووشەکی بالیشتیکی لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا بەهۆیەوە زیاتر لە (16) هاووڵاتی برینداربوون.

ڕۆژی شەممە (21/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، "مووشەکی بالیستیکی لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، برینداربوون هەیە، ئاگادارکردنەوە لە ناوەڕاستی ئیسرائیل کاری کردووە، هەوڵەکانی ڕێگریکردن لە مووشەکەکان شکستیان هێنا و لێکۆڵینەوە بەردەوامە، پشتڕاستکراوەتەوە (16) هاووڵاتی بەهۆی پارچەی شووشەوە بریندار بوون.

لە لایەکی ترەوە حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، "بە مووشەک (2) بنکەی سەربازی ئیسرائیلیان لە ناوچەی یافا کردە ئامانج، سیستەمەکانی بەرگریی ئیسرائیل نەیانتوانیوە ڕێگری لە مووشەکەکان بکەن. هێرشەکە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بووە بۆ سەر یەمەن، دووپاتی دەکەینەوە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی غەزە تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانیان کۆتایی دێت".

جێگای ئاماژە پێدانە لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس کە زیاتر لە (14) مانگە بەردەوام ناکۆکی هەیە لە نێوان حووسییەکان و ئیسرائیل، چەندین هێرشی جیا جیایان بۆ دژی یەکتر ئەنجام داوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین