پلانی چین بۆ وزە لە 2021ـدا ئابووری جیهان
ناوەندی وزەی نیشتمانی چین، پلانی وڵاتەکەی، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گۆگرد، بۆ کەمتر لە 56% ڕاگەیاند.

نوچەنێت

ناوەندی نێشتمانی چین بۆ وزە، لە ڕاپۆرتێکیدا، پلانی وڵاتی چینی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گۆگرد بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە هەوڵەکانی چین سەرکەوتوو بوون، لە کەمکردنەوەی ئەو جۆرەی وزە، هەروەها ناوەندی S&P Global Platts، ئامارەکانی تایبەت بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی گۆگرد، لە وڵاتی چین بلاو کردووەتەوە. 

ڕێژەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمێنانی وڵاتی چین، بۆ کەمتر لە 56.8% دابەزیوە، کە دەکاتە بڕی 4.98 میلیار تۆن گۆگرد، ئاستی بەرهەمهێنانی گۆگرد بەراورد بە ساڵی  2020ـدا، کەمتر بووە، کە زیاتر بووە لە 57.7%، واتە بڕی(5 میلیار تۆن) بووە. 

وێڕای کەمی سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبایی زستانە  لەئەو وڵاتە، چین هەوڵدەدات لە بەرهەمهێنانی کارەبادا پشت بە وزەی دۆستی ژینگە ببەستێت، بۆ ئەو مەبەستە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی پاک و وزەی با، لە 980 مێگاوات لە 2020ـدا، بۆ زیاتر لە 1.1 هەزار گێگاوات، بەرزکردۆتەوە، ئەو ریژەیە واتە کۆی بەرکاربردنی وزەی پاک  کە دەکاتە 44.8%ـی، لە بەرهەمهێنانی کارەبادا. پلانی چین بەرزکردنەوەی ئەو ڕێژەیە، بۆ 47.8% لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021ـدا. 

سەرۆکی کۆماری چین، لە کۆربەندی ژینگەی جیهانی،  کەبە بەشداری سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەچوو، پلانی وڵاتەکەی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن بۆ ساڵی 2030 ڕایگەیاند و، دووپاتی کردەوە تا ساڵی 2060 چین بەرەو ڕێژەی سفر کاربۆن هەنگاو دەنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین