وەزیری بەرگریی تورکیا پەیوەندی بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەکات تورکیە

نوچە نێت

یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا پەیوەندی بە لۆید جەمیس ئۆستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەکات، هەردوولا دواین دۆخی سووریا و پرسەکانی بەرگریی و ئاسایشی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (هەشتی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، لەدوای روخانی دەسەڵاتی ئەسەد ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی تورکیا پەیوەندی بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا کرد.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایێندراوێکی سەبارەت بە پەیوەندی یەشار گولەر و لۆید جەمیس ئۆستین بڵاوکردوە و تێیدا هاتووە، "لە پەیوەندییەکە دواین پێشهاتەکانی سووریا و دۆخی ناوچەکە و پرسەکانی بەرگریی و ئەمنی تاوتوێ کراوە."
هەر ئەمڕۆش هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەدوای رووخانی ئەسەد رایگەیاند، "تورکیا ئامادەیە لەگەڵ کابینەی نوێی سووریا کاربکات و دەبێت بەوردی بەدواداچون بۆ گروپە چەکدارەکانی وەک داعش و پەکەکە بکەین لە سووریا، تورکیا بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن دژی تیرۆرستان و سەقامگیری سووریای دەوێت."
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستەی تەحریری شام و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین