چین سزای ژمارەیەك كۆمپانیای ئەمەریكی دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "چین سزای بەسەر (13) کۆمپانیای سەربازیی ئەمەریکا سەپاند، بەهۆی فرۆشتنی چەک لە تایوان."

ڕۆژی پێنجشەممە (پێنجی کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "چین بڕیاری داوە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە سزا بەسەر (13) کۆمپانیای سەربازیی ئەمەریکا بسەپێنێت، دوای ئەوەی ئەمەریکا هاوکاری تایوانی کردبوو"،

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا دەشڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی سزاکان کراونەتە ئامانج بریتین لە، "Teledyne Brown Engineering Inc و BRINC Drones Inc و Shield AI".

کۆمپانیاکانی دیکە کە ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە هەریەکەن لە، "Rapid Flight LLC، Red Six Solutions، SYNEXXUS Inc، Firestorm Labs، Kratos Unmanned Aerial Systems Inc، HavocAI، Neros Technologies، Cyberlux Corporation، Domo Tactical Communications و Group W".

ناڕەزاییەکانی چین دوای ئەوە دێن کە ئەمەریکا ڕێگەی بە فرۆشتنی پارچەی یەدەگ و پاڵپشتی فڕۆکەی (F-16) و رادار بە تایوان داوە بە بڕی (385) ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا چین پێی وایە، "سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی لاواز دەکات".

چین بە بەردەوامی تایوان بە خاکی خۆی دەزانێت، وەک جوداخوازێک سەرۆکی تایوان دەبینێت، "دژی هەر جۆرە پەیوەندییەکی دەرەکی یان سەردانی سەرکردەی وڵاتان بۆ دوورگەکە دەوەستێتەوە".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین