سوپای ئیسرائیل دۆزینەوەی تەرمی شەش بارمتەی ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەرمی شەش بارمتەمان لە تونێلێک لە باشووری غەزە دۆزییەوە، گومان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکی پێش دۆزینەوەیان کوژرابن.

ڕۆژی یەکشەممە (یەکی ئەیلوول/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئەدمیراڵ دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، تەرمی هەریەکە لە، "کارمێل گات، هێرش گۆلدبێرگ پۆڵن، ئیدین یەروشەلمی، ئەلیکساندەر لۆبانۆڤ، ئەلمۆگ ساروسی و ئۆری دانینۆ دۆزرانەوە، بۆ وڵاتەکەمان گوازرانەوە، بەردەوام دەبین لە دۆزینەوەی بارمتەکانمان".

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتیشی، "بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ماوەیەکی کەم پێش گەیشتنمان بە شوێنەکە، ئەم بارمتانە بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن حەماسەوە کوژراون".

سامی ئەبو زوهری، بەرپرسی باڵای حەماس جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ناتەنیاهوو بەرپرسیارە لە کوشتنی زیندانیانی ئیسرائیلی".

یەکێک لە بارمتە کوژراوەکان ئەمەریکییە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە، "هێرش کؤلن ئەمەریکییە، بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، بە دڵنیاییەوە سەرکردەکانی حەماس باجی ئەم تاوانانە دەدەن".

ڕۆژی (7) ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو (250) بارمتە کەوتنە بن دەستی چەکدارانی حەماس، نزیکەی سێیەکی ئەو بارمتانە تاوەکو ئێستا مردوون و چارەنووسی ئەوانی دیکەش نادیارە. بەگوێرەی ئامارەکانی ئیسرائیل، نزیکەی (1200) کەس کوژراون".

لە بەرامبەردا وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دەڵێت لە سەرەتای جەنگەکەوە زیاتر لە (40,691) فەلەستینی کوژراون، (94,600) هاووڵاتیش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین