لە هێرشكدا بۆ سەر چەكدارانی داعش حەوت سەربازی ئەمەریكی برینداربوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات لە هێرشێكی هاوبەشی سوپای عێراق و هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژئاوای عێراق بۆ سەر چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش حەوت سەربازی ئەمەریكی برینداربوون.

ئەمڕۆ یەكشەممە (یەكی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، رۆژنامەكە ئەمەریكیەكە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، ژمارەی كوژراوانی داعش (14) چەكدارە، لەكاتێكدا پێشتر ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا رایگەیاندبوو ژمارەی كوژرانی داعش (15) سەربازبووە

رۆژنامە ئەمەریكییە ئاماژە بەوەش دەكات تا ئێستا هۆكاری جیاوازی لە بڵاوكردنەوەی ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی ئەو گرووپە تیرۆرستیەی بۆ ئاشكرا نەبووە. سەبارەت بە ناسنامەی كوژراوەكانیش راپۆرتە عێراقییەكانیش باس لەوە دەكەن دوای پشكنینی دی ئێن ئەی وردەكاری زیاتر بڵاودەكەنەوە.

واشنتن پۆست دەشڵێت، "ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا دەربارەی ناسنامەی ئەو كوژراوانە و پلەكانیان لە ریزی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە هیچ وردەكارییەك بڵاونەكراوتەوە."

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە عێراقیانەی بۆ رۆژنامەكە قسەیان كردووە، سەرجەم جبەخانەكانی داعش داوێران كراون، دەستبەسەر چەندین بەڵگەنامە و كۆمپیتەر و مۆبایلیش داگیراوە.

پێشتر ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا سەنتكۆم لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد لە هێرشێكدا بۆ سەر چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش (15) چەكدار كوژراون، بەبێ ئەوەی ژمارەی بریندارەكان ئاشكرا بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین