سوپای ئەمەریكا كوژرانی (15) چەكداری داعشی لە عێراق راگەیاند
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (31/ئاب/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، ناوەندی سەركردایەتی ئەمەریكا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە، هێزەكانمان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق هێرشێكی هاوباشیان لە پێنجشەممەی رابردوو ئەنجام داوە، لەو هێرشە (15) چەكداری رێكخراوی تێرۆرستی داعش كوژراون. سەنتكۆم ئاشكرای كردووە، ئەو كەسانە چەكدارابوونە بۆمبی دەستی و پشتێنەی خۆتەقاندنەوەیان پێبووە.
دەربارەی كوژارنی خەڵكی مەدەنیش ناوەندی سەركردایەتی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هیچ ئاماژەیەك نییە خەڵكی مەدەنی لەو هێرشە بووبێتە قوربانی.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە دەڵێت، "ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە سەركردەكانی داعش بووە، تاوەكوو پیلان و هێرشەكانیان بۆ سەر هاووڵاتیانی عێراق و ئەمەریكی و هێزە هاوپەیمان و هاوبەشەكان لەو ناوچەیە و دەرەوە تێكبشكێنین."
سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەكانیش رایدەگەیێنێت، هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردەوام دەبێت لە چاودێریكردنی ئەو شوێنانەی هەڵیانكوتاوەتە سەری.
دەربارەی هەڕەشكەكانی داعشیش سوپای ئەمەریكا لە راگەیێندراوەكەی ئاشكرای دەكات داعش هێشتا مایەی هەڕەشەیە بۆ ناوچەكە و هاوپەیمانان و ئەمەریكا، لەگەڵ هاوبەشەكانمان و هاوبەشە عێراقییەكانیش بەردەوام دەبین لە هێرشكردنە سەریان.
لە مانگی حوزەیرانی (2014) رێكخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی كردە سەر پارێزگای نەینەوا لە باكووری عێراق، لەدوای (19) رۆژ خەلافەتی ئیسلامی تێدا راگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment