ژاپۆن و ئەفریقای باشوور برەو بە پەیوەندییەکانیان دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن جەخت لەوە دەكاتەوە، ئامانجی وڵاتەکەیەتی برەو بە هەماهەنگی و پەیوەندییە جیاوازەکان بدات لەگەڵ ئەفریقای باشوور بەتایبەتی لە بواری کەرتی وزەوە.

ڕۆژی شەممە (24/ئاب/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، یۆکۆ کامیکاوا، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن ڕایگەیاند، "ژاپۆن دەیەوێت هەماهەنگی زیاتری لەگەڵ ئەفریقای باشوور هەبێت لە کەرتەکانی وزەدا، ئەفریقای باشوور ناوەندێکی بازرگانی کۆمپانیا ژاپۆنییەکانە لە ئەفریقا، پاراستن و پەرەپێدانی سیستەمێکی ئازاد لەسەر بنەمای سەروەری یاسا زۆر گرنگە."

لە بەرامبەردا ڕۆناڵد لامۆلا، وەزیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگی ئەفریقای باشوور گوتی، "سوپاسی هاوکاری ژاپۆن بۆ نەهێشتنی کاربۆن لە ئەفریقای باشوور و هاوکارییە تەکنیکییەکانیان دەکەین. کۆمپانیا ژاپۆنییەکان هەلی کاری زۆریان لە ئەفریقای باشوور ڕەخساندووە"..

لامۆلا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "هیوایەکی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی سەردانەکانی نێوان هەردوو وڵات، کۆڕبەندی هاوبەشی ژاپۆن و ئەفریقای باشوور گرنگە، پێویستە سوودی لێوەربگیرێت".

بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تۆکیۆ بۆ گەشەپێدانی ئەفریقا، ئەمڕۆ لامولا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پایتەختی ژاپۆن.وەزیرانی هەردوو وڵات بیروڕایان له باره ی بارودۆخی ئۆکراینا، ڕۆژهه ڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژهه ڵاتی ئاسیا و کۆریای باکوور ئاڵوگۆڕ کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین