ڕاپرسییەکان: هاریس بە چەند خاڵێک لە پێش ترەمپە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بە جیاوازی (6-3) خاڵ لە پێش دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانە، چاوەڕوان دەکرێت سەرکەوتنی زیاتر تۆمار بکات.

ڕۆژی دووشەممە (19/ئاب/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ڕاپرسییەکی (ئەی بی سی نیوز و واشنتۆن پۆست)، "هاریس توانیویەتی پێش ترەمپ بکەوێت، ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی ئەودان، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر بۆ پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن سەرکەوتنی زیاتر تۆمار بکات".

لە لایەکی ترەوە ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکی (سی بی ئێس نیوز) دەریخستووە، "هاریس (3) خاڵ لە پێش ترەمپە".

هەروەها لە حەوت ویلایەتی ئەمەریکا کە گرنگی تایبەتیان هەیە بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە بریتین لە، "پێنسلڤانیا، مەشیگان، ویسکۆنسن، ئەریزۆنا، جۆرجیا، نیڤادا و کارۆلینای باکوور، هاریس و ترەمپ بە (50-50) یەکسان بوون، کێبڕکی نێوانیان لەم ویلایەتانە بەهێزتر دەبێت لە داهاتوودا".

ڕاپرسییە جیاوازەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، "درەنگ کاندیدکردنی هاریس بۆ پێشبڕکێکە ڕێگری لە دواکەوتنی نەکردووە، هاریس وزەی بەخشیوە بە دیموکراتەکان و ئومێدی زۆریان بە سەرکەوتنی هەیە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین