سوپاى ئۆکراینا سنووری ڕووسیاى تێپەڕاند و چوونەتە ناو وڵاتەکەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئۆکراینا فراوانترین هێرشی کردە سەر ڕووسیا، هێزەکانی ئەم وڵاتە سنووریان تێپەڕاند، چوونە ناو ڕووسیا، شەڕێکی سەخت لە نێوان سوپای هەردوو وڵات بەرپابووە.

ڕۆژی چوارشەممە (حەوتی/ئاب/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، سێرگی شۆیگو، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا ڕایگەیاند، "شەرێکی سەخت لەگەڵ هێزەکانی ئۆکراینا ڕوویدا، هێزەکانی ئەم وڵاتە فراوانترین هێرشیان بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجام دا، لە سەرەتای جەنگەوە هەنگاوی لەم جۆرە ڕووی نەداوە".

بەرپرسەکەی رووسیا ڕاشیگەیاند، "بەم هەنگاوەی ئۆکراینا ئەگەری گەیشتن بە ئاشتی زیاتر کەم دەبێتەوە، هەرچەندە کیێڤ زیاتر پێداگیری بکات لەسەر مەرجەکان، ئاشتی بۆ گەلی ئۆکراینا قورستر دەبێت".

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هێزەکانی ئۆکراینا بەرەو باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی سنووری سودژا پێشڕەوییان کردووە، (530) کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای مۆسکۆ دوورە، بەردەوام دەبین لە شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی ئۆکراینا لەسەر سنووری هەردوو وڵات".

ئەم ناوچەیەی ئۆکراینا هێرشی کردووەتە سەر لە ڕووسیا دوایین خاڵی گواستنەوەی گازی ڕووسیایە بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئۆکرایناوە. (60) کیلۆمەتر دوورە لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە کە وێستگەی وزەی ئەتۆمی کورسکی ڕووسیای لێیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین