گفتوگۆکانی ئێران و سعوودیە: نێوەندگیری چین
نوچهنێت
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "ئیندێپێندێنت" وتارێکی لەژێر ناوی "گفتوگۆکانی سعوودیە و ئێران، نێوەندگیری چین" بڵاو کردووەتەووە کە لە لایەن خاتوو "کامیلیا ئێنتخابی فەرد" سەرنووسەری ئەو ماڵپەڕە نووسراوە. لەو وتارەدا هاتووە، وانگ ئی، وەزیری دەرەوەی چین، لە میانەی دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعوودی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە "بۆچی سعوودیةی وەک یەکەمین شوێنی سەردانەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداو هەڵبژاردووە و ڕوانگەی ئەو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی چین و سعوودیە چییە؟"، گوتی: "بۆ ئەوەی پێکەوە ئاسایشی بە کۆمەڵ دابین بکەین و پەرە بە ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدەین، بۆ ئەوەی نیگەرانییە ڕەواکانی هەموو لایەنەکان بسڕدرێنەوە. هاندانی گفتوگۆ و وتووێژ لە پێگەیەکی بەرابەرەوە، تێگەیشتنی دوو لایەنە و پێکەوەسازان و پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەی کەنداو ئێجگار گرنگە. ڕووبەڕووبوونەوەی هەمەلایەنە لەگەڵ تیرۆریزم و ئاسەواربڕینی ئەو دیاردەیە بابەتێکی پێویستە. پێشنیازی ئێمە ئەوەیە لە وڵاتی چین کۆنفڕانسێک بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی چەند لایەنە بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی کەنداو و تاوتوێکردنی ڕێوشوێنەکانی گەڕاندنەوەی متمانە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە ببەین. ڕەنگە لە چەند پرسی سەرەتایی و لەوانە دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی دامەزراوە نەوتییەکان و هێڵەکانی گواستنەوە دەست پێ بکەین و هەنگاو بە هەنگاو چوارچێوەیەک بۆ ئاسایشی بە کۆمەڵ و هەمەلایەنە و هاوکاریی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕێژین".
دوای ئەو لێدوانە کە چەندین پرسیاریشی سەبارەت بە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئەمریکا دەربارەی ئەگەری گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی لە خۆ دەگرت، وەزیری دەرەوەی چین بە مەبەستی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ٢٥ ساڵەی نێوان ئێران و وڵاتەکەی سەردانی تارانی کرد.
٢٧ی ئازار، واتە ڕۆژی ئیمزا کردنی ئەو بەڵگە، وانگ ئی بە حەسەن ڕۆحانی گوت چین خوازیاری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمییە و لە "پلانی ئاشتیی هورمز" کە ئیدارەی ڕۆحانی خستوویەتیە ڕوو پێشوازی دەکات.
لە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی نیسانەوە کە ڕۆژنامەی فایننشال تایمز ئاماژەی بە دیداری بەرپرسانی ئێرانی و سعوودی لە عێراق کردووە، تا ئێستا نە بەرپرسانی سعوودی و نە ئێرانی بە ئاشکرا ڕەت یان پشتڕاستیان نەکردووەتەوە.
ئەو دیدارانە زیاتر لەوەی بە مەبەستی ڕێخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز ئەنجام درابێ، ڕەنگە بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و سڕینەوەی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو جەمسەرە سەرەکییەی هێز لە ناوچەکە ئەنجام درابێت، نەک بە نێوەندگیری مستەفا کازمی، بەڵکو بە دەستپێشخەری وڵاتی چین و هاوئاهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
وڵاتی چین بە کەڵکوەرگرتن لە پەیوەنییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە، بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنە پێکناکۆکەکان، لە بەراورد لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی دەستی کراوەترە. بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕێگایەکی دوور و درێژ لە بەردەمە. بەڵام بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کاتیی کە بتوانێ زەمینەی گفتوگۆی زیاتر و قووڵتر دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران فەراهەم بکات، ڕەزامەندی وڵاتانی ناوچە و باشترکردنی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەی کەنداو بە شێوەی ڕێژەیی لە خاڵە گرنگەکانی درێژەپێدان بە گفتوگۆکانی وڵاتانی لایەنی گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانن.
چین گەورەترین هاوردەکاری نەوتی سعوودیەیە و سیاسەتەکانی ئەم دوایانەی کۆماری ئیسلامیی، لە درووستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هێڵی کەشتیڕانی لە ناوچەی کەنداو و گەرووی هورمز و ئاوەکانی عومانەوە بگرە تا ئەو هێرشانەی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە ڕێگای فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و مووشەکەکانی حوسییەکانەوە کە لە ئێران بەرهەم هاتوون (بە گوتەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان) ئەنجامی داون، بە کردەوە هەڕەشەن لەسەر بەرژەوەندییەکانی چینیش.
ڕێککەوتنی ٢٥ ساڵەی چین لەگەڵ ئێران کە دەتوانێ بەرژەوەندی ئابووریی و دارایی بەرفراوانی بۆ ئەو وڵاتە هەبێت، هاوکات بە هۆی پێشێلکردنی یاسای گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەتوانێ زیانیشی بۆ ئەو وڵاتە هەبێت. بۆیە، پێویستە ئێران بە پێدانی دەستەبەرێکی ئێجگار گرنگ و بنەڕەتی سەرنجی چین بۆ ئیمزاکردنی ئەو ڕێککەوتنە ڕاکێشێ.
بەهای ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی چین لەگەڵ سعوودیە و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، لەگەڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بەراورد ناکرێ. بەڵام نەوتی هەرزانی ئێران و سەرچاوە دەوڵەمەندە دەریاییەکان و کانگەکانی ئەو وڵاتە و زۆرێک ئیمتیازی تر کە ئاشکرا نەکراون و لە ڕێککەوتنە ٢٥ ساڵەکەی نێوان ئێران و چین لەبەرچاو گیراون، و گرنگتر لەوە، کرانەوەی پێی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت ناوچەی کەنداو بە مەبەستی پێشبڕکێ لەگەڵ ئەمریکا، گرنگترین هۆکارەکانی ئیمزاکردنی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن چینەوە بوون.
وەزیری دەرەوەی چین پێش سەفەرەکی بۆ تاران، سەردانی ڕیازی کرد بۆ ئەوەی بەرپرسانی سعوودی لە وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە ئاگادار بکاتەوە و پێیان بڵێت کە مەرجی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە کەمبوونەوەی گرژییەکان و ناچارکردنی تارانە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ سعوودیە سەبارەت بە پرسی ئاسایش.
ئەگەر ئەو شیکارییە ڕاست بێت، پێویستە بگوترێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یان باشترە بڵێین جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە، چارەسەرکردنی گرژیی و ناکۆکییەکانی ناوچەی ڕادەستی چین کردووە.
ئەگەر چین بە ئاگاداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرپرسیاریەتی دەستەمۆ کردن و کۆنتڕۆڵکردنی ڕەفتارە چاوەڕواننەکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی لە ئەستۆ گرتبێت، دەکرێ بڵێین سیستەمی ئێران نەک هەر ئاو و خاک، بەڵکو مانەوەی خۆیشی بە شێوەی مەرجدار، بە چینییەکان فرۆشتووە بۆ ئەوەی ئەو سیستەمە کە لەسەر فەلاکەت و بەدبژێوی وگەمارۆکان ڕاوەستاوە و کەوتووەتە بەر رق و کینی گەلی ئێران بە یارمەتی چین درێژە بە مانەوەی بدات.
بۆ ئێرانێکی بەناوبانگ، ئەو ڕستەیەی کە وەزیری دەرەوەی چین بە سەرۆک کۆماری ئێرانی گوت و پڕە لە سووکایەتی لە بیر ناکرێت: "هیوادارم دوای ئیمزاکردنی ئەو ڕێککەوتنە وڵاتەکەمان بتوانێ ڤاکسينی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕادەستی ئێران بکات".
وەزیری دەرەوەی چین بە هەواڵنێری کەناڵی ئەلعەرەبیە دەڵێت، چین بەڵگەکانی هاوکاری "دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگە"ی لەگەڵ هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ئیمزا کردووە. بازرگانی دوو لایەنەی نێوان چین و ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری ناوچەی کەنداو ١٦٠ ملیار دۆلاری ئەمریکیی لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێپەڕاند و چینی کرد بە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و گەورەترین بازاری هەناردەکەری پترۆکیمیا و ئێستا هەر دوو لایەن سەرقاڵی باسکردن سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەیەکی بازرگانی ئازاد لە نێوانیاندان. چین ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوە بە مەبەستی پێشکەوتنی نوێ و زیاتری پەیوەندییەکانیان.
بۆ ئەو مەبەستە، چین داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکات گرژییەکان و کێشەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی خۆی لەگەڵ هاوبەشە گەورە ئابوورییەکانی چین لە ناوچەدا چارەسەر بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment