گوتەبێژی کرملین: ئاسایشی پوتین پارێزراوە
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (15/تەمموز/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دیمتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین ڕایگەیاند، "بەهۆی زیادبوونی ناکۆکییەکان و جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا ئاسایشی پوتین زیاتر بەهێز بووە، سەرۆکی ڕووسیا پەیوەندی بە ترەمپەوە نەکردووە، لە پلانیشیدا نییە پەیوەندی پێوە بکات".
گوتەبێژی کرملین دووپاتی کردەوە، "بەرپرسانی ڕووسیا ئیدانەی هێرشەکە دەکەن و دژی هەر جۆرە توندووتیژییەکن لە سیاسەتدا".
دەربارەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی پوتین پێسکۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "دوای رووداوە بەردەوامەکان ئاسایشی پوتین لە بەهێزکردندایە. پاراستنی سەرۆکی وڵات لە ئاستێکی گونجاودا دەستەبەر دەکرێت، لەگەڵ زیادبوونی گرژییە نێودەوڵەتییەکانیش هەمیشە ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر".
لە دوێنێوە رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ بووەتە باسی سەرەکی میدیا جیهانییەکان، زۆربەی سەرکردە و دەسەڵاتدارانی وڵاتانی جیهان سەرکۆنەی رووداوەکەیان کرد، بەهۆی جەنگ و ناکۆکییەکانەوە چاوەکان زیاتر لەسەر هەریەکە لە وڵاتانی ڕووسیا، ئۆکراینا و ئیسرائیل بوون بۆ بینینی کاردانەوەکانیان سەبارەت بە رووداوەکە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment