سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە مرۆییەکانی غەزە دەکەین، هیچ شوێنێک لە غەزە پارێزراو نییە.

ڕۆژی یەکشەممە (14/تەمموز/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "تووشی شۆک و نیگەرانی بووین بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، ئەم هێرشەی دوایی بووە هۆی گیانلەدەستدانی (90) هاووڵاتی لە ناوچەیەکدا کە ئاوارەکانی تێدا دەژیت، بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ شوێنێك لە غەزە پارێزراو نییە". 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوەش کردەوە، "ئیدانەی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل دەکەین، ژنان و منداڵانی زۆر لە نێو قوربانییەکاندا هەن".

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "ئیسرائیل مەبەستییەتی دوو ئەندامی چەکدارانی حەماس بکاتە ئامانج، بەڵام پێویستە دوور بکەوێتەوە لە هاووڵاتیانی سڤیل. ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتە و زیندانیکراوەکان پێویستییەکی دەستبەجێیە، دەبێت جەنگ کۆتایی پێبێت".

بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە زیاتر لە (38,300) هاووڵاتی فەلەستینی گیانیانلەدەستداوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن، نزیکەی (88,300) هاووڵاتیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین