سەرۆکی ڕووسیا دژی هەوڵەکانی عێراق دەوەستێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆکانی تورکیا و سووریا لە تورکیا ئەنجام بدرێت نەک لە عێراق، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت ئەم پرسە لە بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت.

ڕۆژی شەممە (13/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی نێوان ئەردۆغان و بەشار ئەسەد ئەنجامی ئەرێنییان دەبێت ئەگەر لە ئەنقەرە ئەنجام بدرێت، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە خۆیانەوە هەیە".

ناکۆکییەکانی نێوان سووریا و تورکیا لە (2011) وە ڕەنگی داوەتەوە، "تورکیا چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستپێکرد بۆ ئەوەی هێزە کوردییەکان لە سنوورەکانی دوور بخاتەوە، ئەمەش بووە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردەکاندا".

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان، "حکومەتی عێراق بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵەکانی خۆی چر کردووەتەوە بۆ نێوەندگیری کردن لە نێوان تورکیا و سووریا، بۆ ئەم مەبەستە باوەڕى بە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا هێناوە کە واز لە مەرجە پێشوەختەکانی بهێنێت بۆ گفتوگۆکردن، کە داوای پابەندبوونی تورکیا دەکات بۆ کشانەوەی لە سووریا".

بەهۆی شەڕی سوریاوە قەیرانێکی مرۆیی سەخت دروستبووە، زیاتر لە (500) هەزار هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە، ملیۆنانى دیکە ئاوارە و پەنابەر بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین