ئەمریکا: ئێران ناڕەزایەتییەکان دژی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە پەرەپێدەدات
نوچەنێت
رۆژی چوارشەممە (10/تەمموز/2024) یۆرۆنیوز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ئاوریل هاینس، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کە ئێران بە بەشێوەی شاراوە لە هەوڵی هاندانی ناڕەزایەتییەکانی پەیوەست بە شەڕی غەززەیە لە ئەمریکا، خۆیان بە چالاکوانی ئۆنلاین دەردەخەن و لە هەندێک جاریش، لە خۆپیشاندەرەکان پاڵپشتی دارایی دەکات.
بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، دەزانم ئەو ئەمریکییانەی کە لەم جۆرە خۆپیشاندانانە بەشداری دەکەن، بە نیازپاکییەوە بۆچوونی خۆیان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەکانی غەززە دەردەبڕن، زانیارییەکانی ئێمە شتێکی پێچەوانەوە پیشان نادات.
بەڵام ئەم بەرپرسی هەواڵگرییە، هۆشداریدەدات لەوەی، کە "ئەو ئەمریکییانەی کە دەبنە ئامانجی کەمپینە ئێرانییە، لەوانەیە نەزانن کە لەگەڵ حکومەتێکی بیانیدا سەروکاریان هەیە یان پشتیوانی لێ دەکەن". ئێمە داوا لە هەموو ئەمریکییەکان دەکەین، کە لە پەیوەندی ئۆنلاین لەگەڵ ئەو ئەکاونت و ئەو کەسانەی کە خۆیان نایانناسن، وریا بن.
بەرپرسانی ئەمریکا لەوانەش هاینس، پێشتریش بە ئاشکرا هۆشدارییان دابوو کە ئێران " بۆ دانانی کاریگەری خۆی دەستوەردانی دەرەکی پەرەپێداوە".
رۆژی سێشەممەی رابردوو، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند هەفتەی رابردوودا "کەسانێکی سەر بە حکومەتی ئێران هەلپەرستانە لە هەوڵدان لەو ناڕەزایەتیانەی کە لەبارەی شەڕی غەززەوە هەیە کەڵک وەربگرن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment