ماتیۆ میللەر: پێویستە ئیسرائیل و حەماس گفتوگۆی نهێنی ئەنجام بدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ماتیۆ میللەر ڕایگەیاند، گفتوگۆی نهێنی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس زیاتر سوودی دەبێت لە گفتوگۆی گشتی بەردەوام کە هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە (نۆی تەمموز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا بێگومانە لەوەی گفتوگۆی نهێنی و ڕاستەوخۆ لە نیوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس ئەنجامی زیاتری دەبێت لە گفتوگۆ گشتییەکان".

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە، "ڕاگەیاندنە گشتییەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس سوودێکی وایان نییە، پیویستە هەردوولا بیر لە باسکردنی جدی بکەنەوە لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر".

هەفتەی ڕابردوو پرسەکان سەبارەت بە ئاگربەست چڕتر کرانەوە، بەڵام ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بەردەوام بە لێدوانە دژ بە یەکەکانیان وەڵامی یەکتر دەدەنەوە، ئیسرائیل، "داوای لەناوبردنی تەواوی چەکدارانی حەماس دەکات".

 لە بەرانبەردا چەکدارانی حەماس بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، "ڕەنگە دانووستاندنەکان هیچ ئەنجامێکیان لێنەکەوێتەوە و بگەڕێینەوە بۆ خاڵی دەستپێک، ئیسرائیل هەمیشە مەبەستییەتی بەربەست بۆ گفتوگۆکان دروست بکات". 

وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاندووە، "لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماسەوە (38) هەزار هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە، نزیکەی (88) هەزار هاووڵاتی دیکە برینداربوون لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکاندا. بەڵام توێژینەوەیەک کە هەفتەی ڕابردوو لە گۆڤاری پزیشکی لانسێت بڵاوکرایەوە ئەوە ئاشکرا دەکات، "ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لەوانەیە پێنج ئەوەندە زیاتر بێت و لە (186) هەزار هاووڵاتی زیاتر بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین