سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا هەناردەکردنی نەوتی ئێران زیادیکردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر سزا بەردەوامەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، هەناردەکردنی نەوتی خاوی وڵاتەکەمان زیادیکردووە.

ڕۆژی یەکشەممە (23/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، "وڵاتەکەمان نەوتی خاو هەناردەی (15) وڵات دەکات، بەردەوام دەبین لە بەرەنگار بوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا".

وەزیری نەوتی ئێران ڕاشیگەیاند. "داهاتی ئێران بەهۆی نەوت، گاز و پێترۆکیمیاوی زیادیکردووە، گەیشتووەتە (65) ملیار دۆلار لەمساڵدا، ساڵی (2020) تەنیا (30) ملیار دۆلار بوو. ئێران سەرکەوتوو بوو لە بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی ساڵانە بە ڕێژەی (5.2٪) لە ساڵانی ڕابردوودا کە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە".

سزاکانی ئەمەریکا بەسەر ئێراندا کەرتی جیاوازی گرتووەتەوە هەزاران بازرگان، کۆمپانیای ئێرانی و بیانی لەژێر بەرنامەی سزاکاندا بوونەتە ئامانج چونکە واشنتۆن هەمیشە مەبەستییەتی حکومەتی ئێران ناچار بکات هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت.

ماوەیەکی زۆرە ئەمەریکا بە پاساوی جۆراوجۆر سزای بەسەر ئەمەریکا سەپاندووە، ئەمەریکا نیگەرانی هەیە سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانیکردنی ئەو گروپانەی کە ئەمەریکا بە تیرۆریست ناوی دەبات و هەوڵی لەناوبردنیان دەدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین